پۆلیسی راپەڕین: چوار کەسمان دەستگیرکرد دزییان لە مزگەوت کردبوو



پۆلیسی راپەڕین دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێکی راگەیاند کە دزییان لەچەند مزگەوت و دوكانێك كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦-٣-٢٠٢٤، پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین سكاڵای تۆماركرد كە لەچەند شەوێكی جیاجیا بڕی یەك ملیۆن دینار لە دوكانەكەی دزراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراو بەسوود وەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری، توانرا چوار تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیر بكرێن.

دەشڵێت: لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمەتبارەکان دەستگیر کراون کە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە، دوای دەستگیرکردنیشیان دانیان بە چەند تاوانێکی دیکەی دزیکردندا ناوە و دزیان لە مزگەوت و چەند شوێنێکیش کردووە.

ئەدهەم بارزانی: پاش 33 ساڵ لەم دەسەڵاتە دەركەوتووە ئەمە نە حکومەتە و نەبنەمای حکومەتداری هەیە
پێت ئەدهەم بارزانی: پاش 33 ساڵ لەم دەسەڵاتە دەركەوتووە ئەمە نە حکومەتە و نەبنەمای حکومەتداری هەیە
داوای کەمکردنەوەی نرخی گومرگ لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ دەکرێت
دوات داوای کەمکردنەوەی نرخی گومرگ لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ دەکرێت
پەیوەندیدار