ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

یاریزانانی ڕیاڵ بڕیاریانداوه‌ تا (مردن) له‌گه‌ڵ سۆلاری بڕۆن و دوو ئه‌ستێره‌ی ناودار بارودۆخه‌که‌یان به‌دڵ نییه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ پێنج گۆڵ و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌وه‌ له‌ چیک گه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش متمانه‌ی زیاتری به‌ سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری کاتیی به‌خشی.

ڕاسته‌وخۆ له‌دوای ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ کاسیمێرۆ و ئه‌لڤارۆ ئۆدریزۆلا و که‌ریم بنزیمه‌ و گاریس به‌یل و دانی سیبالۆس و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی تر له‌وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نوساندا ڕایانگه‌یاند، که‌ ڕاهێنه‌ره‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌که‌ توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتو بێت له‌ خوڵقاندنی که‌شێکی ئارام بۆیان.

سیبالۆس ده‌ڵێت :” گۆڕانکاری لوپێتیگی به‌ سۆلاری له‌جێگه‌ی خۆیدا بوو، ئێمه‌ به‌ گۆڕانکاری راهێنه‌ران دڵخۆش نین، به‌ڵام سۆلاری توانی له‌دوای که‌وتنی کلاسیکۆ له‌بارودۆخێکی ده‌رونی خراپه‌وه‌ بمانگه‌ڕێنێته‌وه‌ دۆخێکی ئاسایی”.

پاشان ئۆدریزۆلا ڕایگه‌یاند :” تا مردن له‌گه‌ڵ سۆلاری به‌ره‌دوام ده‌بین و له‌پێشودا یاریزانێکی به‌توانا بووه‌ و ئێمه‌ سود له‌ ئه‌زمونه‌که‌ی وه‌رده‌گرین”.

له‌م باره‌یه‌وه‌ پۆرتاڵی “دۆن بالۆن” چه‌ند زانیارییه‌کی تری ئاشکرا کردووه‌ و نوسیویه‌تی: ژووری خۆگۆڕینه‌کانی “مێره‌نگی” یاریزانان به‌گشتی پاڵپشتی سۆلاری ده‌که‌ن ته‌نها دوو یاریزان نه‌بێت، ئه‌وانیش مارکۆ ئاسینسیۆ و ئیسکۆ ئالارکۆنی ئیسپانین، ئه‌م دوو یاریزانه‌ ئیداره‌ی یانه‌که‌یان ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ له‌دوای لوپێتیگی پێکهاته‌که‌یان پێویستی به‌ راهێنه‌رێکی جیهانییه‌.

جیهانی

(گۆڵدن بوت) گۆڵەکانی مباپێ بەردەوامە، کریستیانۆی تێپەڕاندووە و لە مێسی نزیکبۆتەوە !

خەڵک سپۆرت

کیلیان مباپێی فەرەنسی هێرشبەری یانەی پاریس سانت جێرمان پلەی دووەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانی ئەوروپای لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی سەندەوە و خۆی لە لیۆ مێسی نزیک کردەوە.

ململانێی پێڵاوی ئاڵتونی “گۆڵدن بوت” لەنێوان سێ ئەستێرەی ناودار و گۆڵکاری ئەم وەرزەدا بەردەوامە، شەوی چوارشەممەی ڕابردوو یانەی پاریس سانت جێرمان لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی (١٧)دا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر یانەی مۆنتیپیلێ بەدەست هێنا، یەکێک لە گۆڵەکانیش لەلایەن کیلیان مباپێی فەرەنسیەوە تۆمارکرا.

لەڕیزبەندی گۆڵکارانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپادا لیۆ مێسی بە تۆماری (٢٢) گۆڵەوە لە پلەی یەکەمدایە، پلەی دووەم تا هەفتەی ڕابردوو بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی زیندوی یانەی یوڤانتۆس بوو بە (١٩) گۆڵەوە، بەڵام شەوی ڕابردوو ئاسکە فەرەنسیەکە توانی گۆڵێک تۆمار بکات و ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا بگەیەنێتە (٢٠) گۆڵ، بەشێوەیەک دووەمی ڕیزبەندی لە “دۆن” وەردەگرێتەوە، هەروەها جیاوازی دوو گۆڵ لە مێسی جیادەکاتەوە.

لەئێستادا ڕیزبەندیەکە بەم شێوەیەیە:

  • لیۆنێل مێسی (بەرشلۆنە): ٢٢ گۆڵ
  • کیلیان مباپێ (پاریس سانت جێرمان): ٢٠ گۆڵ
  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (یوڤانتۆس): ١٩ گۆڵ
  • ئیدینسۆن کاڤانی (پاریس سانت جێرمان): ١٧ گۆڵ
  • سێرجیۆ ئەگوێرۆ (مانچستەر سیتی): ١٧ گۆڵ
  • کریزتۆف پیاتیک (میلان): ١٧ گۆڵ
  • محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ): ١٧ گۆڵ
  • فابیۆ کوالیارێلا (سامپدۆریا): ١٦ گۆڵ
  • دوڤان زاپاتا (ئاتالانتا): ١٦ گۆڵ
  • نیکۆلاس پیپی (لیل): ١٦ گۆڵ
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکان لە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی

بێرنڵی – تۆتنهام (٣:٣٠)

نیوکاسڵ – هیدێرسفیڵد تاون (٦:٠٠)

بۆرنماوس – وڵڤەرهامبتۆن (٦:٠٠)

لیستەر سیتی – کریستاڵ پاڵاس (٨:٣٠)

خولی ئیسپانیا

خیتافێ – ڕایۆ ڤالیکانۆ (٣:٠٠)

سڤیلیە – بەرشلۆنە (٦:١٥)

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس – سێلتا ڤیگۆ (٨:٣٠)

ئەتلەتیک بلباو – ئیبار (١٠:٤٥)

خولی ئیتاڵیا

تۆرینۆ – ئاتالانتا (٥:٠٠)

فرۆزینۆنی – ڕۆما (١٠:٣٠)

خولی ئەڵمانیا

فرایبۆرگ – ئاوگسبۆرگ (٥:٣٠)

بایرن میونشن – هێرتا بەرلین (٥:٣٠)

بوروسیا مونشنگلادباخ – ڤۆلفسبۆرگ (٥:٣٠)

ماینز – شالکە (٥:٣٠)

فۆرتونا دوسڵدۆرف – نۆرنبێرگ (٨:٣٠)

خولی فەرەنسا

پاریس سانت جێرمان – نیم ئۆڵۆمپیکۆ (٧:٠٠)

گوینگامپ – ئینجێر (١٠:٠٠)

ئەمیان – – نیس (١٠:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پێرلۆ ڕەخنەی توند دەگرێت: یوڤانتۆس کەسایەتی نەبوو و چاوەڕێی ئەتلەتیکۆی دەکرد !

خەڵک سپۆرت

ئەندریا پێرلۆی ئیتاڵی ئەستێرەی پێشوی یانەی یوڤانتۆس ڕەخنەی توند ئاڕاستەی یانە ئیتاڵیەکە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، کە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید کەسایەتیان زۆر لاواز بووە.

پێرلۆ بە “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :” یانەیەک ئامانجەکانی گەورە بێت شتێکی ئاساییە ڕووبەڕوی فشاری قورس ببێتەوە، ئەگەر یاریزانی یانەی یوڤانتۆس بیت پێویستە بەرگەی ئەو فشارانە بگریت، پێویستە لەم یارییە چارەنوسسازانەدا هەموو شتێک پێشکەش بکەیت، بەڵام بەداخەوە لەڕووبەڕوبونەوەکەی شەوی ڕابردوو ئەوەم لە یوڤانتۆس بەدی نەکرد، بەپێچەوانەوە ئەوەی من تێبینیم کرد پێکهاتەیەک بوو بەبێ کەسایەتی”.

هەروەها دەڵێت :” بەبێ بونی حەزی بردنەوە و بیرۆکە و داهێنان یانەی یوڤانتۆس دووچاری شکست هات، یانەکە بەگشتی چاوەڕوانی ڕکابەریان دەکرد چی دەکات و چۆن یاریی دەکات! دەیانویست کاتەکە بڕوات و یارییەکە کۆتایی بێت، لەو بارۆدۆخەشدا یانەی ڕکابەر لەهەر ساتێکدا بێت گۆڵت لەسەر تۆمار دەکات، تۆ چاوەڕوانی ڕکابەر بکەیت بێگومان ڕکابەریش کاری خۆی دەکات”.

خەونی یانەی یوڤانتۆس بۆ چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان لەنێو یاریگای “واندا میترۆ پۆلیتان” نزیکبوو لەبار بچێت، بەوپێیەی لەیاریی چوندا دوو گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە و بۆ یاریی گەڕانەوە نزیکی مەحاڵە بتوانن دوو گۆڵ و زیاتر لە پێکهاتە پۆڵایینەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمار بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان