19 هەزار مانگاکەی بەڕازیل گەیشتنە عێراق



ئەو کەشتییەی 19 هەزار سەر ئاژەڵی لە بەڕازیلەوە هەڵگرتووە گەیشتە ئاوەکانی عێراق و چاوەڕێی ڕەزامەندی هاتنە ناو بەندەری ئوم قەسرە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا وا بڵاوکرایەوە کە 19 هەزار مانگای بەرازیلی لە شاری کەیپ تاون کە گومان دەکرێت نەخۆشبن هاوردەی عێراق کراون.

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە شاری کەیپ تاونی باشووری ئەفریقا مشتومڕێکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا دوای ئەوەی شارەکەی و بەندەرەکانی پڕکرد لە بۆنێکی ناخۆش، بەو هۆیەوە شارەکە و دەسەڵاتدارانی شارەکە زەنگی ئاگادارکردنەوەیان ڕاگەیاند.

هاوکات بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڤێرتێرنەری عێراق لەبارەی هاوردەکردنی 19 هەزار مانگا لە بەرازیلەوە بۆ عێراق روونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند، ئەو ئاژەڵانەی لە بەڕازیلەوە هاوردە دەکرێن بۆ عێراق سەلامەتن.

بەیانی ئەمڕۆ، کەشتییەکە گەیشتووەتە ئاوەکانى عێراق و لە شوێنێکى چاوەڕوانى کەشتییەکان وەستاوە کە چەند کیلۆمەترێک لە بەندەرەکانەوە دوورە، چاوەڕێى ڕەزامەندى دەکات بۆ جێگیرکردن لە ناو بەندەرى ئوم قەسر بۆ دابەزاندنى بارەکەى کە 19 هەزار سەر ئاژەڵە.

هاوردەکردنی ئاژەڵ لەدەرەوەی وڵاتەوە بڕیاری وەزیری کشتوکاڵی عێراقە، بەهۆی ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی گۆشتی سوور بەرزبووەوە و ڕاگەیەنرا، کە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ پێویستە ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ دەکرێت، بە مەبەستی ئەوەی لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزان نرخی ئاژەڵ لەلایەن بازرگانانەوە بەرزنەکرێتەوە.

چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەتدا گیرا
پێشت چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەتدا گیرا
نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە
دواتر نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە
ەیوەندیدار