نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە



لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا نرخی نەوت زیاتر لە دوو دۆلار دابەزیوە و نرخی زێڕیش لەگەڵ هەڵکشان و داکشاندا، هێشتا لە سەرووی دوو هەزار و 100 دۆلاردا ماوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا نرخەکە گەیشتە سەروو 84 دۆلار.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 78 دۆلار و 40 سەنتە.

لە لایەکی دیکەشەوە هێشتا نرخی زێر لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە و ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و 125 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەرچەندە دوێنێ تا دوو هەزار و 140 دۆلار بەرزبووەوە، پاشان بەرەو کەمتر لە دوو هەزار و 130 دۆلار پاشەکشەی کرد.

19 هەزار مانگاکەی بەڕازیل گەیشتنە عێراق
پێشت 19 هەزار مانگاکەی بەڕازیل گەیشتنە عێراق
دوای خانەنشینبوون پشووی نەدا و دەستی بە وێنەکێشان کرد
دواتر دوای خانەنشینبوون پشووی نەدا و دەستی بە وێنەکێشان کرد
ەیوەندیدار