بۆ هەرزانکردنی نرخی گۆشت 19 هەزار مانگا لە بەرازیلەوە دەهێنرێنە عێراق



بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڤێرتێرنەری عێراق لەبارەی هاوردەکردنی 19 هەزار مانگا لە بەرازیلەوە بۆ عێراق روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:” ئەو ئاژەڵانەی لە بەرازیلەوە هاوردە دەکرێن بۆ عێراق سەلامەتن”..

ئەوە لەکاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا وا بڵاوکرایەوە کە 19 هەزار مانگای بەرازیلی لە شاری کەیپ تاون کە گومان دەکرێت نەخۆشبن هاوردەی عێراق کراون.

تامر حەبیب حەمزە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڤێرتێرنەریی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەو ئاژەڵانەی لە بەرازیلەوە هاوردە دەکرێن بۆ عێراق سەلامەتن و ئەو 19 هەزار مانگایە قسەیان لەگەڵ وەبەرهێنەرەکە کردووە و وتویەتی، “هەموو ئاژەڵەکان سەلامەتن و هیچ حاڵەتێکی مردن لەنێوانیاندا نییە و بڕوانامەی تەندروستی ڤێرتێرنەری بەڕازیلی پێدراوە.

راشیگەیاندووە، پڕۆسەی گواستنەوەی ئاژەڵ لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، ئەگەر مەوداکان درێژبن، بریتییە لە ترانزێت بۆ پاککردنەوەی پاشماوەکان و کارکردن بۆ ئەوەی پشوویەک بدرێت بە ئاژەڵەکان لە گەشتکردنی مەودای درێژ، ئەوەش کارێکی ئاساییە لە پڕۆسەی گواستنەوە و هاوردەکردنی ئاژەڵ لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە و سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لە راگەیەندراوەکانی شارەوانی گەشتیاری کیپ تاون لە باشووری ئەفریقا کە ئاماژەیان بە بوونی بۆنێکی ناخۆش لە نێو ئاژەڵەکاندا کردبوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بوونی بۆنی ناخۆش لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی پاشماوە و ئامۆنیا دروست دەبێت، بەهۆی گواستنەوەی ئاژەڵ بۆ مەودای درێژ شتێکی ئاساییە و دوای گەیشتنی بارەکە بۆ عێراق، رێکاری تەندروستی پێویست دەگیرێتەبەر و ئاژەڵەکان کەرەنتینە دەکرێن و دواتریش پشکنینیان بۆ دەکرێت و دوای دڵنیابوون لە سەلامەتییان، دەخرێنە بازاڕەوە.”

” هاوردەکردنی ئاژەڵ لەدەرەوەی وڵاتەوە بڕیاری وەزیری کشتوکاڵی عێراقە بۆ ئەوەی بە نزیکبوونەوەی لە مانگی رەمەزان نرخی ئاژەڵ بەرزنەکرێتەوە لەلایەن بازرگانانی چاوچنۆکەوە، پێچەوانەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ جێگیرکردنی نرخی گۆشت و دڵنیایشیدا، “پاڵپشتی هەر وەبەرهێنەر و بازرگانێک دەکرێت مانگا و مەڕ بهێنێتە عێراق بەمەبەستی بەخێوکردن و سەربڕین”بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڤێرتێرنەریی عێراق وادەڵێت.

ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت
پێشت ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت
هاتووچۆی هه‌ولێر: سبه‌ینێ كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌ رێگای هه‌ولێر-دهۆك ده‌كه‌ونه‌ كار
دواتر هاتووچۆی هه‌ولێر: سبه‌ینێ كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌ رێگای هه‌ولێر-دهۆك ده‌كه‌ونه‌ كار
ەیوەندیدار