بافڵ تاڵەبانی: هەموو ئامانجێکمان سەرفرازیی خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستانە



سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی ٣٣ ساڵەی ڕاپەڕینەوە دەڵێت، ” یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزە نییە و نابێت کە پشت لە خەڵکەکەی بکات”.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی ٣٣ ساڵەی ڕاپەڕینەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە شانازییەوە یادی ڕاپەڕینە مێژووییەکەی گەلی کورد، جوامێری و ئازایەتیی ئێوە دەکەینەوە، یادی هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانە دەکەینەوە کە گڕیان لە شەوەزەنگ بەردا و مژدەی داهاتوویەکی ڕووناکتریان بە کوردستان بەخشی.

لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەزانێت ئێوە چ مێژوویەکی پڕ لە شانازی و درەوشاوەتان تۆمارکردووە و چەند ڕۆڵەی قارەمانتان بەم خاکە بەخشیوە، لە یادمانە چەند ئازارتان چەشت و لە چ دەربەدەرییەکدا ژیان، بۆ ئەمەش یەکێتی هەمیشە قەرزاری ئێوە و خۆڕاگریی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدەکانمانە.

وتیشی، دەزانین نیگەرانییەکان زۆرن و ئەو ئامانجانەی خوێنی گەشی شەهیدەکانمانی لە پێناو ڕژا، وەک خۆی نەهاتنەدی، خزمەتگوزارییەکان لە ئاستی پێویستدا نین و دۆخەکە بەو شێوەیە نییە کە ئێوە و ئێمەش هیوامان بۆ خواستبوو، بەڵام وەک چۆن لە ماوەی ڕابردوودا بەڵێنمان پێدان ئەم ڕێڕەوە نادروستەی سیاسەت و حوکمڕانی ڕاستدەکەینەوە و پێگەی دەستووریی کورد لە ناوەندی بڕیاری سیاسی لە بەغدا دەپارێزین، ئێستاش دووپاتیدەکەینەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزە نییە و نابێت کە پشت لە خەڵکەکەی بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ڕابردوودا بە پشتیوانیی خوا و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان هەنگاوی کاریگەرمان لە پێناو ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان ناوە و ئەنجامەکەشی لای هەموولایەک ڕوونە، بێگومان هەر کارێکیش کە کردوومانە و دەیکەین لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکان دەبێت و هەموو ئامانجێکمان سەرفرازیی خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستانە.

بزوتنەوەی گۆران: سەرکێشیکردن بە هەرێمى کوردستانەوە ئەوپەڕی هەستنەکردنە بە بەرپرسیاریەتی
پێشت بزوتنەوەی گۆران: سەرکێشیکردن بە هەرێمى کوردستانەوە ئەوپەڕی هەستنەکردنە بە بەرپرسیاریەتی
پەرلەمانتارێک بەهۆی بەشەخۆراکی مانگانەوە دەستگیر کرا
دواتر پەرلەمانتارێک بەهۆی بەشەخۆراکی مانگانەوە دەستگیر کرا
ەیوەندیدار