پەرلەمانتارێک بەهۆی بەشەخۆراکی مانگانەوە دەستگیر کرا



پەرلەمانتارێکی عێراقی سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بە تۆمەتی پڕوپاگەندەی تایبەت بە بەشەخۆراکی مانگانە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانتار مستەفا جەبار سەنەد ڕایگەیاند، پەرلەمانتار هادی سەلامی  بە ٦ مانگ زیندانی سزادراوە.

مستەفا جەبار سەنەد، لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، پەرلەمانتار هادی سەلامی سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەهۆی داوایەکی یاسایی بە تۆمەتی ناوزڕاندن کە پەیوەندی بە “سەبەتەی خۆراکەوە” هەبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر هادی سەلامی لە ڕاگەیاندن و لێدوانە تەلەفزیۆنییەکاندا دەرکەوتبوو کە باسی گومانی گەندەڵی و خراپی کەرەستەی سەبەتەی خۆراکی دەکرد، لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردووی ٢٠٢٣، بەڵام وەزارەتی بازرگانی وەڵامی لێدوانەکانی پەرلەمانتار “هادی سەلامی” دایەوە سەبارەت بە ماددە خۆراکییەکانی تایبەت بە “سەبەتەی خۆراک” و ئاماژەی بەوەکرد کە لیژنەکانی چاودێریکردن توانیویانە بیسەلمێنن کە ماددە خۆراکییەکان شیاو و تەندروستن ئەمەش پێچەوانەی لێدوانەکانی سەلامی بووە.

لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو، کە هێرشی پڕوپاگەندەی بەردەوام بۆ سەر سەبەتەی خۆراک واتە “بەشەخۆراکی مانگانەی” هاووڵاتییان هیچ بنەمایەکی نییە، جگە لە هەوڵدان بۆ تێکدان و تۆمەتبارکردنی هەوڵەکانی حکومەت و وەزارەت بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستی خۆراکی بۆ هاووڵاتییان.

بافڵ تاڵەبانی: هەموو ئامانجێکمان سەرفرازیی خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستانە
پێشت بافڵ تاڵەبانی: هەموو ئامانجێکمان سەرفرازیی خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستانە
کەشناسی هەرێم: بەفر دەبارێت
دواتر کەشناسی هەرێم: بەفر دەبارێت
ەیوەندیدار