تۆمارکردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێدەکات



تۆمارکردنی لایەن و هاوپەیمانیی بۆ هەڵبژاردنەکەی حوزەیرانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

لەمڕۆوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای تۆمارکردنی حزب و لایەن و هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە.

تا ڕۆژی 14ی ئەم مانگە حزب و لایەنەکان دەتوانن هاوپەیمانیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار بکەن کە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند بوو، 21 حزب لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و 17 حزبیش لە فەرمانگەی کاروباری حزبەکان سەر بە کۆمسیۆن خۆیان تۆمار کردووە.

چاوەڕوان دەکرێت لیست و لایەنی نوێش بۆ هەڵبژاردنەکە تۆمار بکرێت.

ئێران مامەڵەکانی بە دۆلار ڕاگرت
پێشت ئێران مامەڵەکانی بە دۆلار ڕاگرت
مەسرور بارزانی: با پشتیوانی لە قەوارە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین
دواتر مەسرور بارزانی: با پشتیوانی لە قەوارە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین
ەیوەندیدار