خوانی بەربانگی ڕەمەزان بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی دابین دەكرێت



 

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە لەلایەن تاوەری تەندروستی سمارت-ەوە خوانی بەربانگی تەواوی مانگی ڕەمەزان بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی كەمپی ناوشار دابین دەكرێت.

د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی کچانی ( ئیسکانی ١ و ٢ و٣ و ٤ و ٥ ، علی کمال، قەزازەکان) و کوڕانی (مجید بەگی ١ و ٢) لە کەمپی ناوشار ئاگادار دەکەینەوە، کە بەدرێژایی تەواوی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز خوانی بەربانگ بۆ (١٩٩٠) خوێندکار دابین دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، خوانی بەربانگی تەواوی مانگی ڕەمەزان لەلایەن تاوەری تەندروستی سمارت-ەوە دابین دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، وەک سەرۆکایەتی زانكۆی سلێمانی لە ھەوڵەکان بەردەوام دەبین و سوپاسی تاوەری تەندروستی سمارت دەكەین.

 

كامێرای “پۆینت تو پۆینت” لە چەند شەقامێكی دیكە دەخرێنەكار
پێشت كامێرای “پۆینت تو پۆینت” لە چەند شەقامێكی دیكە دەخرێنەكار
یەكگرتوو بۆ هەڵبژاردن “پڕۆژەی چوارچێوەی نیشتمانی دەنگی ناڕازی” ڕاگەیاند
دواتر یەكگرتوو بۆ هەڵبژاردن “پڕۆژەی چوارچێوەی نیشتمانی دەنگی ناڕازی” ڕاگەیاند
ەیوەندیدار