كامێرای “پۆینت تو پۆینت” لە چەند شەقامێكی دیكە دەخرێنەكار



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە كامێرای “پۆینت تو پۆینت” لەسەر ڕێگای ڕۆڤیا دەخرێتەكار و دەشڵێت: لە هەموو ڕێگاکانی پارێزگای دهۆک بۆ هەولێر کامێرای چاودێری کەوتوونەتە کار.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ئاگاداریی شۆفێران دەکاتەوە، کامێرای “پۆینت تو پۆینت” لە ناحیەی ڕۆڤیاوە بۆ پردی چەمەی لە 10ی ئازارەوە دەکەوێتە کار.

ڕوونیشی كردۆتەوە، خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

جەختیشی كردۆتەوە، “لە هەموو ڕێگاکانی پارێزگای دهۆک بۆ هەولێر کامێرای چاودێری کەوتوونەتە کار و پێویستە ئۆتۆمبێلی گەورەکان سایدی دەستە ڕاست بگرن”.

خوێندنی باڵا بڕیارێك لە به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رده‌كات
پێشت خوێندنی باڵا بڕیارێك لە به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رده‌كات
خوانی بەربانگی ڕەمەزان بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی دابین دەكرێت
دواتر خوانی بەربانگی ڕەمەزان بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی دابین دەكرێت
ەیوەندیدار