هۆشداری لە مەترسی جێگرەوەکانی شەکر لەسەر تووشبوون بە شێرپەنجە دەدرێت



پزیشکێکی بەناوبانگی ڕووسی هۆشداری دەدات لە کاریگەرییەکانی جێگرەوەکانی شەکر لەسەر تووشبوون بە شێرپەنجە.

ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ، پزیشکی بەناوبانگی ڕووسی ڕایگەیاند، هەندێک کەس هەوڵ دەدەن لە ڕێی خواردنی جێگرەوەکانی شەکرەوە، سیستمێکی خۆراکیی تەندروست پەیڕەو بکەن، بەڵام لە ڕاستیدا بەو شێوەیە نییە.

جەختیشیکردەوە کە خواردنی جێگرەوەی شەکر، لە بری شەکر تەنها خەیاڵە، چونکە ئەو جێگرەوانە بەرەنگاری ئەنسۆلین دەبنەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی نەخۆشی شەکرە.

ئەوەشی بەبیرهێنایەوە کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری داوە لە بەکارهێنانی جێگرەوەکانی شەکر، چونکە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە، لە نێویشیاندا جێگرەوە ڕووەکییەکان.

ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ ڕاشیگەیاند، تەنانەت بنێشت، شیرینی و بەرهەمەکانی هەویریش کە لە هەموو شوێنێک دەفرۆشرێن جێگرەوەی شەکریان تێدایە و ئەوەش شتێکی مەترسیدارە.

 

کەشناسی پێشبینی بارینی بەفر و باران دەکات
پێشت کەشناسی پێشبینی بارینی بەفر و باران دەکات
لاوازبوونی دۆلار نرخی زێڕی بەرز کردەوە
دواتر لاوازبوونی دۆلار نرخی زێڕی بەرز کردەوە
ەیوەندیدار