لاوازبوونی دۆلار نرخی زێڕی بەرز کردەوە



بە هۆی پێشبینییەکانی ئەگەری کەمکردنەوەی نرخی سوود، نرخی زێڕ لە جیهاندا بەرز بووەوە و هەڵکشانی نرخی نەوتیش دەستیپێکردەوە.

نرخی زێڕ لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە، ئەویش دوای ئەو هەڵکشانە بەرچاوەی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا بە خۆیەوە بینی و نرخی یەک ئۆنسە لە دوو هەزر و 90 دۆلار نزیک بووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و 81 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەڵکشانی نرخی زێر دوای بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانە هات کە ئاماژە دەدەن بەوەی پێدەچێت بانکی فیدراڵی ئەمریکا ڕێژەی سوود کەمبکاتەوە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بەهای دۆلار دروست کرد.

لە لایەکی دیکەشەوە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوامە ئەویش دوای ئەوەی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاری دا درێژە بە ڕێککەوتنی دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنان بدات.

ئەمڕۆش نرخی یەک بەرمل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 54 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 79 دۆلار و 86 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هۆشداری لە مەترسی جێگرەوەکانی شەکر لەسەر تووشبوون بە شێرپەنجە دەدرێت
پێشت هۆشداری لە مەترسی جێگرەوەکانی شەکر لەسەر تووشبوون بە شێرپەنجە دەدرێت
خەڵک ناوی ئەو وەزارەتانە بڵاودەکاتەوە کە لیستی مووچەیان بە زمانی عەرەبی ئامادەکردووە بۆ بەغدا
دواتر خەڵک ناوی ئەو وەزارەتانە بڵاودەکاتەوە کە لیستی مووچەیان بە زمانی عەرەبی ئامادەکردووە بۆ بەغدا
ەیوەندیدار