کەشناسی پێشبینی بارینی بەفر و باران دەکات



کەشناسی پێشبینی دەکات کە لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک بەفر ببارێت و لە گەرمیانیش خێرایی با بگاتە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە هەندێک لە ناوچەکانی باکووری پارێزگای سلێمانی و کەمێک بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێ مدەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە خێرایی با بە گشتی مامناوەند و لە نێوان 10-20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لەناوچەکانی گەرمیان کەمێک چالاک دەبێت بۆ ماوەیەکی کەم تا کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەوری تەواو دەبێت و لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆشەوە ئەگەری کەمێک نمە بارانی پچڕپچڕ هەیە لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 16

سلێمانی :15

دهۆک : 16

زاخۆ : 17

هەڵەبجە : 15

کەرکووک : 19

سۆران : 15

حاجی ئۆمەران : 5

گەرمیان : 21

کۆمسیۆن ژمارەی کورسی پارێزگاکانی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند
پێشت کۆمسیۆن ژمارەی کورسی پارێزگاکانی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند
هۆشداری لە مەترسی جێگرەوەکانی شەکر لەسەر تووشبوون بە شێرپەنجە دەدرێت
دواتر هۆشداری لە مەترسی جێگرەوەکانی شەکر لەسەر تووشبوون بە شێرپەنجە دەدرێت
پەیوەندیدار