خەڵک ناوی ئەو وەزارەتانە بڵاودەکاتەوە کە لیستی مووچەیان بە زمانی عەرەبی ئامادەکردووە بۆ بەغدا



دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق داوایکرد ناوی لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان بە زمانی عەرەبی بۆ بنێرن وەزارەتی دارایی تاوەکو ئێستا تەنها ناوی شەش وەزارەت و دەستەی ئامادەکردووە.

لەکۆی ٣١ وەزارەت و دەستە و سێ سەرۆکایەتییەکە، تاوەکو ئێستا تەنھا شەش وەزارەت و شەش دەستە لیستیان ئامادە کردووە. ١٩ وەزارەت و دەستە لیستی موچەیان بە زمانی عەرەبی ئامادە نەکردووە و .

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەست (تۆڕی میدیایی خەڵک) کەوتووە، تەنها وەزارەتی سامانەسروشتییەکان، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، وەزارەتی کارەبا، دەستەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ئەنجوومەنی وەزیران، ناوەکانیان ئامادەکردووە بە زمانی عەرەبی

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییش رایگەیاندووە کە چاوەڕواندەکرێت لە کەمتر لە ٢٤ سەعاتدا ئەو لیستانەی ماون ئامادە بکرێن.

ئەوانەی بە رەنگی زەرد دیاریکراون ناوەکانیان کراوە بە زمانی عەرەبی

لاوازبوونی دۆلار نرخی زێڕی بەرز کردەوە
پێشت لاوازبوونی دۆلار نرخی زێڕی بەرز کردەوە
سودانی دوو هەفتەی بۆ لایەنە سیاسییەکان دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک
دواتر سودانی دوو هەفتەی بۆ لایەنە سیاسییەکان دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک
ەیوەندیدار