سودانی دوو هەفتەی بۆ لایەنە سیاسییەکان دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک


سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی هێزە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی کرد و دوو هەفتە مۆڵەتی پێدان بۆ ئەوەی بگەن بە ڕێککەوتن شێوازی هەماهەنگی کە کێشەکانی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکان چارەسەر دەکات و دەبێتە هۆی خێراکردن لە دیاریکردنی پارێزگاری نوێ و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا.

محەمەد شیاع سودانی،سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە هێزە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی لەخۆگرتبوو لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بە وتوێژە دوو قۆڵییەکانی نێوان هێزە سیاسییە براوەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پەڕە کارانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا پێشکەشکران، بۆ ئەوەی بگەن بە ڕێککەوتن لە ماوەی دوو هەفتەدا و شێوازی هەماهەنگی کە کێشەکانی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکان چارەسەر دەکات و دەبێتە هۆی خێراکردن لە دیاریکردنی پارێزگاری نوێ و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی وتوێژی نێوان هەموو هێزە سیاسییەکان و بەردەوامبوونیان لەپێناو پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی لە کەرکوک کە تایبەتمەندییەکی کۆمەڵایەتی هەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە یەکەم کۆبوونەوەی هێزە سیاسییەکاندا لە کەرکوک لەسەر کۆمەڵێک بنەما ڕێککەوتبوون، لەوانە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک بۆ بەڕێوەبردنی کەرکوک لەگەڵ هەموو هێزە براوەکان، بۆ ئەوەی ببێتە چەترێکی سیاسی بۆیان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتی دانیشتنەکانی هاوپەیمانێتییەکە دەکات تا جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیدا.

خەڵک ناوی ئەو وەزارەتانە بڵاودەکاتەوە کە لیستی مووچەیان بە زمانی عەرەبی ئامادەکردووە بۆ بەغدا
پێشت خەڵک ناوی ئەو وەزارەتانە بڵاودەکاتەوە کە لیستی مووچەیان بە زمانی عەرەبی ئامادەکردووە بۆ بەغدا
‎پارتی چاکسازی تورکمان: پێشوازی لە دەستنیشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەین
دواتر ‎پارتی چاکسازی تورکمان: پێشوازی لە دەستنیشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەین
پەیوەندیدار