‎پارتی چاکسازی تورکمان: پێشوازی لە دەستنیشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەین



سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان دەڵێت: پێشوازی لە دەستنیشانکردنی رۆژی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

عەبدولقادر بازرگان، سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەوان وەک پارتی چاکسازی تورکمان پێشوازی لەم بڕیارە دەکەین و پشتیوانی خۆمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دووپاتدەکەینەوە، سەرەرای نیگەرانیەکانمان لەمەڕ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان، کۆبوونەوەکانمان بەردەوامن بەئامانجی یەکخستنی هەڵویستمان و خۆئامادەکردنمان بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخە نوێیەی کە لە ئارادایە.

‎دەشڵێت، جەختدەکەنەوە کە ئەنجامدانی هەڵبژاردن گرنگە بۆ بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی زیاتری پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان و دەربازکردنی قۆناغی ئێستای هەرێمەکەمان، جارێکی تر پشتیوانی و پاڵپشتی خۆمان وەک پێکهاتەی تورکمان و پارتی چاکسازی تورکمان بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردن دووپاتدەکەینەوە و داواکاریشن لە سەرجەم لایەنەکان هاوکار و هەماهەنگ بن و هەموو پێکەوە پشتیوانی بەرێوەچوونی هەڵبژاردن بکەین و هەوڵی سەرکەوتنی ئەو پرۆسە دیموکراسیە بدەین.

‎ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

سودانی دوو هەفتەی بۆ لایەنە سیاسییەکان دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک
پێشت سودانی دوو هەفتەی بۆ لایەنە سیاسییەکان دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک
لە هەولێر ١٠ بەنزینخانە داخران
دواتر لە هەولێر ١٠ بەنزینخانە داخران
ەیوەندیدار