سۆنامی كۆرۆنا لە مانگی داهاتووەوە دەستپێدەكات


ڕۆژنامەی “چاینا مۆرنینگ پۆست”، لە زاری زانایانی نەخۆشییەكانەوە بڵاویكردەوە، بڵاوبوونەوەی كۆڤید لە چین، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەگاتە ترۆپك.


بن كاولینج، زانای نەخۆشییەكان و سەرۆكی بەشی زانستی نەخۆشییەكان لە زانكۆی هۆنگ ڕایگەیاندووە:”لەوبڕوایەدام ترۆپكی تووشبوون لە وڵاتدا لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەمدا دەبێت.. هەندێك شاری وەك پەكین ترۆپكی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای تێپەڕاندووە”.

ڕۆژنامە چینییەكە نوسیویەتی:” بەڕەچاوكردنی زۆری بڵاوبوونەوەی ئۆمیكرۆن، چاوەڕوان دەكرێت بەرزبوونەوەی ئاستی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە لەناكاو بێت، بەڵام بەڕەچاوكردنی قەبارەی دانیشتوانی چین و جیاوازییە ئیقلیمییەكان، ئەوا ترۆپكی زیادبوونی لە ناوچە جیاجیاكان و لە كاتە جیاوازەكاندا ڕوودەدات”.

چاینا مۆرنینگ پۆست دەڵێت:”نزیكەی دوو مانگی پێدەچێت، تا سۆنامی نەخۆشییەكە كە شارە سەرەكییەكانی چینی گرتۆتەوە هێوردەبێتەوە”.

لای خۆیەوە، چانگ ویندۆنگ سەرۆكی بەشی نەخۆشییە گوازراوەكان لە نەخۆشخانەی هواشان لە زانكۆی فودان ڕایگەیاندووە:”لەوبڕوایەدام ترۆپكی تووشبوونەكە لە ماوەی هەفتەیەكدا لە شەنگهای ڕوودەدات، پاشان بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە بۆ ماوەی مانگێك یان دوو مانگ بەردەوام دەبێت”.

 

باران و لافاو دەوامی لە بەشێكی عێراق ڕاگرت
پێشت باران و لافاو دەوامی لە بەشێكی عێراق ڕاگرت
سکاڵا، دژی گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە تۆمار دەکرێت
دواتر سکاڵا، دژی گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە تۆمار دەکرێت
پەیوەندیدار