نرخی دۆلار دابەزی



بانکی ناوەندی عێراق نزیکەی 40 ملیۆن دۆلاری بە نەخت خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی دابەزی.

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 216 ملیۆن و 98 هەزار و 544 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 177 ملیۆن و 878 هەزار و 544 دۆلاری حەواڵە و 38 ملیۆن و 220 هەزاریشی بە نەخت بووە.

زۆریی دۆلارە نەختەکە کاریگەریی لەسەر نرخەکەی لە بازاڕ دروست کرد و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بۆرسەکاندا بەم شێوەیە مامەڵە بە 100 دۆلارەوە دەکرا:

بۆرسەی هەولێر 150 هەزار و 150  دینار

بۆردەی سلێمانی 150 هەزار و 200 دینار

بۆرسەی بەغدا 150 هەزار و 250 دینار

بۆرسەی بەسڕە 150 هەزار و 400 دینار

 زانكۆی پێگەیاندنی سەركردە و پیاوە مەزنەكان
پێت  زانكۆی پێگەیاندنی سەركردە و پیاوە مەزنەكان
سەرنجێک لە سەر هەڵبژاردنەکانی ئێران
دوات سەرنجێک لە سەر هەڵبژاردنەکانی ئێران
پەیوەندیدار