ژنە كوردێك بووە پەرلەمانتاری ئێران



ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەری ئێران ڕاگەیەنرا و ژنە كوردێك بۆ یەكەمجار بووە پەرلەمانتار.

دوێنێ‌ هەینی 1ی ئاداری 2024، دوانزه‌هه‌مین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بە ڕۆژهەڵاتی كوردستانیشەوە ئەنجام درا.

بەپێیی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكە، لە بازنەی پارێزگای ورمێ‌ لە 12 كورسی پەرلەمان، كورد توانی 7 كورسی بەدەست بهێنێت، كە لەناو شاری ورمێ‌ دوو كورسی بۆ كورد و كورسییەكان بۆ ئازەرییەكان یەكلایی بووەوە.

لە بازنەی شاری ماكۆ، كورد (عومەر عەلی پوور) تاكە كورسییەكەی بە بەدەستهێنانی 41 هەزار دەنگ بردەوە و لە بازنەی نەغەدە و شنۆ، كورد (عەبدولكەریم حسێن زادە) كورسییەكی بردەوە.

هاوكات، شەهێن جەهانگیری، ژنە كاندیدی كورد لە بازنەی پارێزگای ورمێ‌ توانی سەركەوێت بۆ پەرلەمانی ئێران.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 144 كاندید له‌ 31 پارێزگای ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی 88 كورسیی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان ركابه‌ریی یه‌كدی ده‌كه‌ن و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن.

هه‌روه‌ها 15 هه‌زار و 200 كاندید بۆ به‌ده‌ستهێنانی 290 كورسیی په‌رله‌مان كێبڕكێ‌ ده‌كه‌ن و ئه‌ندامه‌كانی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن.

 

بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە شەش کەس بوونە قوربانی
پێشت بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە شەش کەس بوونە قوربانی
وەارەتی پەروەردە بەستەرێک بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکان دەکاتەوە
دواتر وەارەتی پەروەردە بەستەرێک بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکان دەکاتەوە
ەیوەندیدار