وەارەتی پەروەردە بەستەرێک بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکان دەکاتەوە



وەزارەتی پەروەردە بەستەرێکی تایبەت بە بەدواداچوونی نوسراوەکانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان کردەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ شەممە 2ی ئازار، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، گەر مامەڵەت لە وەزارەتی پەروەردە هەبوو، پێویست ناکات خۆت بچیت، هەر لە ماڵەوە لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی (ئی- بەدواداچوون)، دەتوانیت بزانیت مامەڵەکەت بە کوێ گەیشتووە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی پەروەردە، هەر مامەڵەیەکت هەیە لە وەزارەتی پەروەردە ، تەنیا ژمارەی مۆبایل و ژمارەی نووسراوەکە بەسە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەو بەستەرەوە، بەدواداجوونی بۆ بکەیت و دڵنیابیت لە تەواو بوونی مامەڵەکەت.

لێرەوە دەتوانیت بەدواداچوون بکەیت، بەستەری (ئی-بەدواداچوون)

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی پەروەردە لە چوارچێوەی بە ئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکانە لە دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم، کە لەسەرەتای کابینەی 9 وە وەک پرۆژەیەکی گرنگی حکومەت بڵاوکراوەتەوە، پێشتریش داتا و زانیاری مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، لە ڕێگەی سیستمی ( ئی – پەروەردە ) ەوە، تۆمارکراوە و کراوەتە ئەلیکترۆنی.

ژنە كوردێك بووە پەرلەمانتاری ئێران
پێشت ژنە كوردێك بووە پەرلەمانتاری ئێران
دادگای فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان!
دواتر دادگای فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان!
ەیوەندیدار