مامۆستایان بۆ ڕەتکردنەوەی “هەژماری من” واژۆ کۆدەنەوە



مامۆستایانی ناڕازی “هەژماری من” ڕەتدەکەنەوە، ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوایان کرد مووچەکانیان لەلایەن بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراقەوە دابەشبکرێت.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم سەبارەت بە پڕۆژەی “هەژماری من” ڕایگەیاندووە، پێش بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم، پڕۆژەی هەژماری من-یان دەستپێكرد، ئەوەی خوێندنەوەمان بۆی كردووە، ئەم پڕۆژەیە هیچ دژیەكێك دروست ناكات لەگەڵ بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، چونكە ئەم بانكانەش ھەمووی بانكی ڕێگە پێدراون، متمانە پێدراوی بانكی ناوەندی عێراقن، پڕۆژەكەش بەردەوامە و باوەڕناكەین ھیچ كێشەیەك دروست بێت.

لە بەرامبەردا ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی‌ ناڕازی‌  فۆڕمێکیان بڵاوکردووەتەوە تایبەت بە هەڵمەتی کۆکردنەوەی پشتگیری لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق دەربارەی چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

مامۆستایانی ناڕازی لە ڕێگەی ئەو فۆڕمەوە هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆی ئەلیکترۆنی ئەنجامدەدەن، بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن یەکێک لە بانکەکانی ناوەندییەوە و ڕەتکردنەوەی “هەژماری من”.

هاوکات ڕۆژی 21-2-2024 دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە پابەند كردنی حكومەتی عێراقی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هەژماری بانکی بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراقەوە.

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە کۆمێنتە:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSeFGw0TOxN8lL-v_ohaYRNLyQdpCZlEcvHIb4sWmHks3zTW3w/viewform?fbclid=IwAR3fWytgmRkJBX1Ro2vjuB42ZnJJqxFUhAUwKHAC_vrBO_NWsoAvSJtC2J0

 

“خەڵک” زانیاری لەسەر کردنەوەی لقی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم ئاشکرا دەکات
پێشت “خەڵک” زانیاری لەسەر کردنەوەی لقی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم ئاشکرا دەکات
ئەم خواردنانە پێش لێنانی مەشۆرەوە…پزیشکێک ئاشکرای دەکات
دواتر ئەم خواردنانە پێش لێنانی مەشۆرەوە…پزیشکێک ئاشکرای دەکات
ەیوەندیدار