چین “بزن”ی كۆپی كرد



زانایانی چینی دوو بزنی زیندووی (تبت)یان لە خانەکانی جەستەی بزنێکی بەتەمەن لە هەرێمی شەنگەهای باکووری ڕۆژئاوای وڵات كۆپی كرد، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ پاراستنی ئەم جۆرە ئاژەڵە لە فەوتان و لەناوچوون.

لە چوارچێوەی ئەو پرۆگرامەدا، کە تیمێکی توێژینەوە لە زانکۆی (Northwest A&F) سەرپەرشتی دەکات، سێ كارژیلە و بزنێک وەک بەخشەری خانەی كۆپی كردن بەکارهێنران.

سو جیانمین، سەرۆکی تیمی زانایانی پڕۆگرامی كۆپی كردن، لەدایکبوونی سەرکەوتووانەی دوو بزنی كۆپی كراوی ڕاگەیاند، کە یەکەم كارژیلەیان کێشی ٣.٤ کیلۆگرامە و تەندروستی باشە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو توێژینەوەی كۆپی كردنە لە شەنگەهای ئەنجامدراوە دەتوانێت یارمەتی ئەو جۆرە بدات توانای خۆی بگونجێنێت لەگەڵ بارودۆخی سەختی کەشوهەوای سەر زەوییە سەختەکان.

ما یوهوی، توێژەر لە پەیمانگای زانستی ئاژەڵ لە ئەکادیمیای چینی زانستە کشتوکاڵییەکان، بە ئاژانسی (شینهوا)ی ڕاگەیاند، كۆپی كردن دەستکەوتێکی گەورەیە لە بواری تەکنەلۆژیای بەخێوکردنی بزنی تبت و گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ باشترکردنی کوالیتی و کارایی پیشەسازی بەخێوکردنی بزنی تبت.

“بزنی تبت” ئاژەڵێکی گرنگە لەسەر فەلاتی شەنگەهای-شیزانگ. بۆیە پاراستنی جۆراوجۆری بۆماوەیی و گونجانییەکەی زۆر گرنگە بۆ بەردەوامبوونی ناوچەی کشتوکاڵی.

پێدانی پارەی كارەبا و باج و سووتەمەنی بوو بە كارتی ئەلیكترۆنی
پێشت پێدانی پارەی كارەبا و باج و سووتەمەنی بوو بە كارتی ئەلیكترۆنی
“ئەمریكا بەهۆی كێشەی یەكێتی و پارتییەوە هەلێکی تر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەدات”
دواتر “ئەمریكا بەهۆی كێشەی یەكێتی و پارتییەوە هەلێکی تر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەدات”
ەیوەندیدار