حكومەتی هەرێم خشتەی پشووەكانی ڕاگەیاند



لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا ماوەی 6 ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە، لەم مانگەدا 6 ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت بەبۆنەی یادی ڕاپەڕین و 11ی ئادار و یادەكانی نەورزۆەوە.

وەك لە خشتەكەدا هاتووە، ڕۆژی 5ی ئادار پشووە، كە ڕۆژی دەستپێكردنی ڕاپەڕینی گەلی كوردستانە، هەروەها ڕۆژی 11ـی ئادار پشووە یادی ڕاگەیاندنی ڕێكەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 یە و ڕۆژی 14ـی ئادار پشووە، كە ڕۆژی لەدایكبوونی بارزانیە.

هاوكات، ڕۆژەكانی 21و 22 و 23ـی ئادار كە جەژنەی نەتەوەیی كوردە و سەری ساڵی كوردیی و سەرەتای وەرزی بەهارە كراونەتە پشووی فەرمی.

خەڵك؛ زانیاری لەسەر ناردنی مووچە و هەژماری بانكی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
پێت خەڵك؛ زانیاری لەسەر ناردنی مووچە و هەژماری بانكی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
وتەبێژی دارایی هەرێم: هەژماری من دژی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی نییە
دوات وتەبێژی دارایی هەرێم: هەژماری من دژی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی نییە
پەیوەندیدار