خەڵك؛ زانیاری لەسەر ناردنی مووچە و هەژماری بانكی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ناتوانرێت بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ‌ نەكرێت و دەشڵێت: دەبێت هەرێم لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا بكات و ئه‌گه‌ر هه‌رێم نیازپاكی نیشان بدات، به‌هه‌ردولا كۆمه‌ڵێك بانك بكه‌نه‌وه‌ بۆ كردنەوەی هەژماری فەرمانبەران.

دارا سێكانیانی، ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، مانگه‌كانی ڕابردوو حكومەتی فیدڕاڵی بەپێی قەرز 700 ملیاری و دواتر بەپێی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران 618 ملیار دیناری داوە بە هەرێم بۆ مووچە، بەڵام دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی پێویستە ڕێكاری نوێ‌ بگیرێتەبەر، چونكە ئێستا وەزارەتی دارایی داوای لیست دەكات و بۆ مانگەكانی داهاتووش پشت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دیبیستن بۆ مووچە لەڕێگەی هەژماری بانكییەوە، كە ئەوەش وەزیری دارایی لە پەرلەمان باسی كرد.

جەختیشی كردەوە “هه‌ر ئه‌بێت حكومەتی هه‌رێم لیسته‌كه‌ بنێرێت، ئه‌گه‌رنا ڕووبه‌ڕووی شتی خراپتر ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ هیچ بوارێك نیه‌ و قورسیشه‌ بوترێت بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی جێبه‌جێ ناكات”.

سەبارەت بە مووچەی مانگی شوبات، ئەو پەرلەمانتارە كورد وتی، “به‌غدا داوای كردووه‌ داتا و زانیاری بۆ بنێرن، ئه‌م كاره‌ش قورس نیه‌ و به‌كلیكێك ده‌نێردرێت”.

دارا سێكانیانی وتیشی، “ئه‌گه‌ر هه‌رێم نیازپاكی نیشان بدات، به‌هه‌ردولا كۆمه‌ڵێك بانك بكه‌نه‌وه‌ و هه‌ردولا ئیراده‌یان هه‌بێت، ده‌توانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی مانگێكیش نه‌بێت با زیاتر بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستپێبكه‌ن ورده‌ ورده‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و چه‌ند هه‌ژماری بانكی دروستكرا مووچه‌یان بۆ ده‌نێردرێت و مووچه‌خۆره‌كانی دیكه‌ش تا هەژمار دەكەنەوە به‌لیست بۆیان بنێردرێت”.

لە عێراق یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریكرا
پێت لە عێراق یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریكرا
حكومەتی هەرێم خشتەی پشووەكانی ڕاگەیاند
دوات حكومەتی هەرێم خشتەی پشووەكانی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار