تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە کە لە رۆژی شەممەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی پێشتر کە تونێلی دەربەندیخان نۆژەنکرایەوە تەنها بۆ ماوەی سێ کاتژمێر داخرا ئەوەش وایکرد بە باشی وشک نەبێتەوەو دووبارە ئاوەڕۆکەی تێکچووەتەوە، بۆیە ئێستا بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوە داوای داخستنی تونێلەکەیان کردوە بۆ ماوەی (٢٤) کاتژمێر تا بەشێوەیەکی باش نۆژەن بکرێتەوە و کارەکە سەرکەوتو بێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە لەبەرئەوە لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی رۆژی شەممەوە تا کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی ڕۆژی یەکشەممە تونێلەکە بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

دەشڵێت:”ڕێگا بە هیچ بارهەڵگرێک نادرێ شاخی بەرانان بەکاربهێندرێت تەنها ئۆتۆمبێلی بچووک رێگەی پێدەدرێت”.

“دوای سەردانی سەرۆکایەتی حکوومەت، ھەڵەبجە دەچێتە قۆناغێکی دیکەی ئاوەدانی”
پێشت “دوای سەردانی سەرۆکایەتی حکوومەت، ھەڵەبجە دەچێتە قۆناغێکی دیکەی ئاوەدانی”
کۆمسیۆن وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدانی درێژکردەوە
دواتر کۆمسیۆن وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدانی درێژکردەوە
ەیوەندیدار