“دوای سەردانی سەرۆکایەتی حکوومەت، ھەڵەبجە دەچێتە قۆناغێکی دیکەی ئاوەدانی”



وتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان دەڵێت؛ سەردانی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی بۆ پارێزگای ھەڵەبجە کاریگەری جددی دەبێت و پارێزگاکە دەچێتە قۆناغێکی دیکەی ئاوادانی.

یاسین مەحمود رەشید، وتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان بە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە: سەردانی سەرۆکی حکوومەت مەسروور بارزانی و قواباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت و تیمی حکوومەت کاریگەری ھەبووە لەسەر پارێزگای ھەڵەبجە، چونکە ئاوڕێکی جددی لە ھەڵەبجە درایەوە، جگە لە دانانی بەردی بناغە بۆ پڕۆژەی ستراتیژی، نۆ بڕیاریش لەبارەی پارێزگای ھەڵەبجەوە پەسەندکران.

وتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەران دەشڵێت: دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بۆ ھەڵەبجە، قیڕتاوکرنی ٢٠٠ ھەزار مەتر  شەقام و ڕێگاکانی پارێزگاکە، دەستپێکی ئاوڕدانەوەیە لەو پارێزگایە، لەسەر پێشنیاری یەکێتی وەبەرھێنەرانیش ڕەزامەندی دراوە لەسەر گەشەپێدانی وەبەرھێنان لەو ناوچانەی کەم گەشەی سەندووە و ئاسانکارییان بۆ بکرێت، پارێزگای ھەڵەبجەش لەو ناوچانەیە کەم گەشە کردووە لەڕووی وەبەرھێنانەوە، بۆیە سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر چەندین خاڵ بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دەربڕیوە.

یاسین مەحمود ئاماژەی بەوەکرد: چەندین ڕێنمایی ھەبوون، لەسەر ھەڵەبجە ھەڵگیراون لەبەر ئەوە وەبەرھێنەرانی ئێمە لەجیاتی ڕوو بکەنە ناوچەکانی دیکەی عێراق دەتوانن بێنە ھەڵەبجە، چونکە ھەڵەبجە ھەموو ڕێنماییەکانی لەسەر ھەڵگیراوە، و پێشبینی دەکەین پارێزگای ھەڵەبجە بچێتە قۆناغێکی دیکەی ئاوەدانی.

دارایی عێراق بۆ هەژماری بانكی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
پێشت دارایی عێراق بۆ هەژماری بانكی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
دواتر تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
ەیوەندیدار