پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد دزی لە چەند مارکێتێک کردبوو



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن لە چەند مارکێتێک راگەیاند و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستیشگیرا بەسەر بڕێک لەو کەلوپەلانەی دزیبوی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی خاوەنی چەند مارکێتێک سکاڵایان تۆمارکرد کە دزییان لێکراوەو پارەو کەلوپەلی جۆراوجۆریان لێدزراوە، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات بەهاوکاری نوسینگەی ئیبراهیم ئەحمەد بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت:” لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستیشگیرا بەسەر بڕێک لەو کەلوپەلانەی تۆمەتبار دزیبوی، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتبار بوەو تاوانەکانی پێ ئەنجامداوە و لەئێستادا تۆمەتبار (ش، م، ع) لەدایکبووی 1989 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 ڕاگیراوەو دانی بەوەدا ناوە کە دزی زیاتر لە 10 مارکێت کردووە”.

کۆمسیۆن وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدانی درێژکردەوە
پێشت کۆمسیۆن وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدانی درێژکردەوە
بەنووسراوێک داوا دەکرێت ڕێگە بگیرێت لە ناردنەوەی پەنابەرە عێراقییەکان
دواتر بەنووسراوێک داوا دەکرێت ڕێگە بگیرێت لە ناردنەوەی پەنابەرە عێراقییەکان
ەیوەندیدار