هاتووچۆ لە مەرزی باشماخ ڕاناگیرێت



بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ هاووڵاتیان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە، هاتووچۆ ڕاناگیرێت و دەتوانن گەشت بکەن.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، ئاماژە بەوەدەکات، لەلایەن  وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاگادارکراینەوە کە ئەو بڕیارەی پێشوو  بۆ راگرتنی هاتووچۆی هاووڵاتیان و گەشتیاران هەڵپەسێردراوە و دەروازەکە کراوە دەبێت،

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم هاووڵاتیان و گەشتیاران لە ڕۆژانی هەڵبژرادنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەتوانن گەشت و هاتووچۆی خۆیان ئەنجام بدەن.

پیشتر کۆماری ئیسلامی ئێران ، دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخی ئاگادار کردبووەوە، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ئێران بۆ ماوەی دوو ڕۆژ هاتووچۆی گەشتیاران و هاووڵاتیان ڕادەگیرێت، و تەنها هاتووچۆی بازرگانی دەکرێت، دواتر لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئێرانەوە ئەو بڕیارە هەڵپەسێردرا و هاتووچۆ ئاسایی دەبێت لە ڕۆژانی هەڵبژاردندا.

ساڵی پڕ لە هەندێک وڵات نیشانەی مەترسییە
پێشت ساڵی پڕ لە هەندێک وڵات نیشانەی مەترسییە
چەند حاڵەتێکی تووشبون بە ئایدز لە منداڵاندا تۆمارکرا
دواتر چەند حاڵەتێکی تووشبون بە ئایدز لە منداڵاندا تۆمارکرا
ەیوەندیدار