ژمارەی گیان لەدەستدانی ڕووداوی تەقەكردنەكەی پاریس بەرزبووەوە بۆ 3 كەس


 

لە نزیك سەنتەرێكی كوردی رۆشنبیری كوردی لە پاریس لە ئەنجامی تەقەكردن سێ كەس گیان لە دەست دا و چوار كەسیش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ئەمڕۆ هەینی 23ی كانوونی یەكەم بڵاویكردەوە، لە بازنەی دەیەمی پاریس لە ئاكامی رووداوێكی تەقەكردن سێ كەس كوژران و چواری دیكە برینداربوون و برینی دووان لە بریندارەكان سەختە و ڕٍەوانەی نەخۆشخانە كران.

بە پێی زانیارییەكان، ئەو كوردانەی گیانیان لە دەست داوە خەڵكی باكوری كوردستان و چالاكی مەدەنیین و دۆخی تەندروستی بریندارەكانیش جێگیر نییە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو تاوانە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە.

هەر بە پێی زانیارییەكان ، ئەو كەسەی دەستگیركراوە تەمەنی ٦٩ ساڵە، بەڵام ناسنامەكەی ئاشكرا نەكراوە.

بۆچی بەهای دینار بەم جۆرە هاڕەی کرد؟
پێشت بۆچی بەهای دینار بەم جۆرە هاڕەی کرد؟
سبەینێ كارەبای ئەم ناوچەیە نابێت
دواتر سبەینێ كارەبای ئەم ناوچەیە نابێت
پەیوەندیدار