سبەینێ كارەبای ئەم ناوچەیە نابێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بەستنەوەی هێلی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هێلی چوار قورنە كارەبای نیشتمانی ئیدارەكە بۆ ماوەی 10 كاتژمێر نابێت .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هاووڵاتیانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگاداردەكەنەوە، كە رۆژی شەممە رێكەوتی 24/12/2022 بە هۆی بەستنەوەی هێلی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هێلی چوار قورنە كارەبای نیشتمانی نابێت .

ئاشكراشیكردووە، كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی لە كاتژمێر (7:00)بەیانی تاكوو كاتژمێر (4:00)ئێوارە دەبێت لە تەواوی ئیدارەی سەربخۆی سۆران.

ژمارەی گیان لەدەستدانی ڕووداوی تەقەكردنەكەی پاریس بەرزبووەوە بۆ 3 كەس
پێشت ژمارەی گیان لەدەستدانی ڕووداوی تەقەكردنەكەی پاریس بەرزبووەوە بۆ 3 كەس
وەزارەتی بازرگانی لەبارەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دواتر وەزارەتی بازرگانی لەبارەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار