لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان نرخی گۆشت جێگیر دەکرێت



پارێزگاری کەرکووک ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی و لایەنی پەیوەندیدار کۆبوونەوە بۆ جێگیرکردنی نرخی گۆشتی سوور.

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، پارێزگاری کەرکووک چەند ڕێکارێکی بۆ جێگیرکردنی نرخی گۆشت گرتەبەر، لەوانە ڕێگری لە بردنە دەرەوەی گۆشتی بۆ دەرەوەی پارێزگای کەرکووک دەکرێت، بۆ پارێزگاکانی دیکەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

بەپێی ڕێنماییەکانی ڤیرتێنەری پارێزگای کەرکووک ئاسانکاری دەکرێت بۆ هێنانی ئاژەڵە شیردەرەکان و پەلەوەرییەکان بۆ ناو پارێزگاکە بە مەبەستی پڕکردنەوەی خواستی هاووڵاتییان.

قائیمقامیەتی کەرکووک لە ڕێی پێکهێنانی لیژنەیەکەوە دیاریکردنی نرخی گۆشت لە ئەستۆ دەگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی گۆشتی سوور لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەو هۆیەشەوە حکومەتی عێراقی چەند ڕێکارێکی بۆ جێگیرکردنی نرخ گۆشت گرتەبەر.

 

 

هۆکاری گرانی گۆشتی سوور چییە؟
پێشت هۆکاری گرانی گۆشتی سوور چییە؟
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: چاوەڕێی گەیشتنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵین، ئەو کاتە ڕێکاری خۆمان دەبێت
دواتر وتەبێژی وەزارەتی دارایی: چاوەڕێی گەیشتنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵین، ئەو کاتە ڕێکاری خۆمان دەبێت
ەیوەندیدار