لە هەڵەبجە چەند دوكان و ماركێتێك سزادران



قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، مارکێتێک غرامە کراوە و نانەواخانەیەک ئاگادارکردنەوەی ئاڕاستە کرا.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 28ی شوبات، لیژنەکەمان سەردانی ناوبازاڕی هەڵەبجەی کرد و پاش گەڕان و پشکنین پێدانی ڕێنمایی، مارکێتێک غرامە کرا و نانەواخانەیەک ئاگادارکردنەوەی ئاڕاستەکرا.

ڕاشیگەیاندووە، دەست گیرا بەسەر (۱۲٤) سابوونی بەسەرچوو هەروەها (٦۰) کیلۆ قەڕنابیت و معلەباتێکدا گیرا، کەدڵنیا بووین شیاوی خواردن نیە و دەستمان بەسەردا گرت و لەناوبرا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەست خۆشی لەوانە کرا، کە ڕێنماییەکانیان جێبەجێ کردبوو، هاوكات ئاگاداری و ڕێنماییش درا بەوانەی کەمتەرخەمبوون.

هاتووچۆی سلێمانی: ئەمشەو كاتی چوونە ناو بەفر نیە و شەقامەكان دەیبەستن
پێشت هاتووچۆی سلێمانی: ئەمشەو كاتی چوونە ناو بەفر نیە و شەقامەكان دەیبەستن
چەند ڕێگایەک لە سلێمانی بەربەست کران
دواتر چەند ڕێگایەک لە سلێمانی بەربەست کران
ەیوەندیدار