وێنە؛ لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا



لە ئاکامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا، پێنج کەس لە سەر ڕێگەی قەزای بەردەڕەش گیانیان لەدەستدا.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، کاتژمێر 10:45 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆپترایەکی تایبەت و تانکەرێک ڕوویدا.

ڕوونیشیکردەوە ڕووداوەکە لە سەر ڕێگەی سەرەکی بەردەڕەش-کەلەک ڕوویداوە و بە هۆیەوە پێنج کەس کە سێ ژن و منداڵێک و پیاوێکن، گیانیان لەدەستداوە.

“بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت کاتییە”
پێشت “بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت کاتییە”
نرخی زێڕ دابەزی و نەوتیش بەرز بووەوە
دواتر نرخی زێڕ دابەزی و نەوتیش بەرز بووەوە
ەیوەندیدار