“بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت کاتییە”



ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور ڕایگەیاند، “ئەم بەرزبوونەوەیە کاتییە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سێ هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سووری دیاری کرد و جەختی لەوە كردەوە، پاڵپشتی حكومەت بۆ سەبەتەی خۆراك و جووتیاران هۆکاری سەقامگیریبوونی نرخی پێداویستییە خۆراکییەکانە لەناو بازاڕی ناوخۆدا.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە نرخی ماددە خۆراکییەکان تێیدا جێگیرە، سەرەڕای گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور، پشتیوانی حکومەت بۆ ماددە خۆراکییە سەرەتاییەکان لە ڕێگەی سەبەتەی خۆراکی پاڵپشتی کراوەوە بەسەر چین و توێژە کەمدەرامەتەکاندا یارمەتی سەقامگیربوونی نرخ دەدات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجوومەنی ئابووری وەزیران لەم دواییانەدا بڕیاری كەمكردنەوەی باجی گومرگی لەسەر ئاژەڵ و گۆشتی هاوردەكراو بەڕێژەی ٪٥٠ی دەركرد، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت ببێتەوە.

جەختیشی لەوە كردەوە، بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بەرزبوونەوەیەکی كاتییە و بە تەواوی وەرزییە، چونكە نرخەكان لەگەڵ چوونە وەرزی بەهار و هاوین کەمتر دەبنەوە.

پۆلیسی سلێمانی لەبارەی تەرمێکی نەناسراوەوە هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پێشت پۆلیسی سلێمانی لەبارەی تەرمێکی نەناسراوەوە هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
وێنە؛ لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
دواتر وێنە؛ لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار