نرخی زێڕ دابەزی و نەوتیش بەرز بووەوە



نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و بە پێچەوانەشەوە نەوت تا ڕادەیەک بەرز بووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و 28 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنی نرخەکەی تا دوو هەزار و 39 دۆلار بەرز بووەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە هێشتا کاریگەریی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەی حووسییەکان لەسەر جموجوڵی کەشتییەکانی دەریای سوور، لەسەر نرخی نەوت لە جیهاندا بەردەوامە و بووەتە هۆی ئەوەی نرخەکەی لە ئاستێکی بەرزدا بمینێتەوە.

ئەمڕۆش نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلارە و 11 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش 78 دۆلار و 35 سەنتە.

وێنە؛ لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
پێشت وێنە؛ لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
چۆن ئۆتۆمبیلەکەت ئامادە دەکەیت بۆ وەرزی زستان؟
دواتر چۆن ئۆتۆمبیلەکەت ئامادە دەکەیت بۆ وەرزی زستان؟
ەیوەندیدار