چۆن ئۆتۆمبیلەکەت ئامادە دەکەیت بۆ وەرزی زستان؟



چەند ڕۆژێک دەبێت شەپۆلێکی سەرما و ڕەشەبا ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هاوکات لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین ڕووی لە سەنتەری شاری سلێمانی کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی بۆ شۆفێران لە وەرزی زستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، زۆربەی ئۆتۆمبیلە نوێیەکان پیویستیان بە کاری چاکسازی زۆر نابێت، تەنها چاکسازی وەرزی نەبێت، تەنها ئەوە نەبێت وەرزی زستان لە شارەکانی خۆماندا گرانترە ڕەنگە تووشی چەند حاڵەتێکی ناخۆشت بکات ئەگەر هەندێ شت فەرامۆش بکەیت لە ئوتومبیلەکەتدا.

 چەند ڕێنماییەک بۆ ئامادەکردنی ئۆتۆمبیل لە وەرزی زستان

1- ئەو ڕاپۆرتانەی ساڵانە ئامادە دەکرێت ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆری لە ئیش کەوتنی ئۆتۆمبیلەکان لە وەرزی زستاندا دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی پاتری، بەهۆی ئەوەی بەردەوام لایتەکان ئیش دەکەن یان کارپێکردنی سیستەمی گەرمکردنەوەی کوشنەکان کە ئەمانە دەبنە هۆی خراپکردنی پاتری ئۆتۆمبیل بەشێوەیەکی خێرا، وە بە تایبەتی گەرمکەری جامی دواوەی ئۆتۆمبیل کە بڕێکی زۆری ووزە لە پاترییەکە بەکاردەهێنێت، هەربۆیە پیویستە دوای ڕوونبوونەوەی جامەکە ڕاستەوخۆ ئەم کردارە بوەستێنیت.

2- پیویستە بەردەوام ئاگاداری ئەوەبیت کە دەبەی ئاوی فڵچەکان بڕی ئاوی پیویستی تێدایە بۆ پاککردنەوەی جامی پێشەوە، هەروەها (Anti Freeze) ئەنتی فریز بەکاربهێنیت بۆئەوەی بەرگەی پلە گەرما زۆر نزمەکان بگرێت و نەیبەستێت.

3- پێویستە دڵنیابیت لە باشی تایەکان، لەبەرئەوەی لەم وەرزەدا ماوەیەکی زۆرترت پیویست ئەبێت بۆ وەستان، و تایەکان رۆڵێکی باشیان ئەبێت بۆ وەستانی ئوتومبیلەکە لەکاتی ستۆپگرتن.

4- پاکو خاوێنی ئۆتۆمبیلەکەت ڕابگرە بە تایبەت لە وەرزی زستاندا، لەبەرئەوەی قوڕو خوێیەکان ژەنگ زیاتر دروست دەکەن، بەتایبەتی لەلای تایەکان.

5- پێویستە گرنگییەکی زۆر بدەیت بە سیستەمی ڕووناککەرەوەی ئۆتۆمبیلەکەت و دڵنیابیت لەوەی کە سەرجەم لایتەکانت کاردەکەن، گرنگییەکەی لە شەواندا دەردەکەوێت کە رادەی بینین کەم دەبێتەوە، بۆیە دڵنیاکردنەوە لە سیستەمی ڕووناککەرەوە بە یەکێک لە ڕێنماییە سەرەکییەکان دادەنرێت لە وەرزی زستاندا.

6- ڕێنماییەکی تر ئەوەیە کە شۆفێرەکە بەتانییەک لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا دابنێت بۆ کاتی پێویست، بۆ گەرمکردنەوەی خۆی لە کاتی پێویستدا.

7- پێویستە لەسەر شۆفێر ئاگاداربێت لە فلتەر و ڕۆنی مەکینە هەوای تایەکان و ڕۆنی ستۆپ و پشکنینیان بۆ بکات، فڵچەی جامی پێشەوە بەباشی کاربکات، هەروەها دڵنیاکردنەوە لە داخستنی جامەکان بەباشی لەکاتی بەجێهێشتنی ئۆتۆمبیلەکە.

8- لە گرنگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە ئاگاداری بیت لەکاتی وەرزی زستان و باراناویدا لێخوڕینە بەشێوەیەکی مامناوەند وە ڕەچاوکردنی دووری دڵنیایی لەنێوان ئۆتۆمبیلەکان، لەبەرئەوەی بۆ وەستانی ئۆتۆمبیلەکەت لەسەر زەوی تەڕ یان بەستوو پێویستت بە دووری زیاتر دەبێت.

9- شۆفێری بەڕێز ڕێنماییەکی تری گرنگ ئەوەیە کە لە وەرزی زستاندا ئاگاداری تانکی بەنزینەکەت بیت کە بڕی پێویستی تیادابێت، چونکە ئەگەری دروست بوونی رووداوی هاتوچۆ زیاد دەبێت لە زستان و بەستنی شەقامەکان و ئەمەش جەنجاڵی دروست دەکات و بڕێکی زۆرتری بەنزین بەکاردەبەیت.

 

نرخی زێڕ دابەزی و نەوتیش بەرز بووەوە
پێشت نرخی زێڕ دابەزی و نەوتیش بەرز بووەوە
نھێنی تام و چێژی تەحینی ئامێدی لە ئاشێکی تەمەن 200 ساڵییدا
دواتر نھێنی تام و چێژی تەحینی ئامێدی لە ئاشێکی تەمەن 200 ساڵییدا
ەیوەندیدار