هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە کەشوهەوای بەفرباریندا شۆفێری کردن بۆ دوو هێندە قورس دەبێت، بۆیە لەسەر شۆفێر پێویستە کە بۆ سەلامەتی خۆی و کەسانی دەوروبەری پابەندی ڕێنماییەکان ببێت.

ڕێنماییەکانی شۆفێریکردن لە بەفردا:

1-کەمکردنەوەی خێرایی بۆ ڕادەیەک کە توانای وەستاندنەوەی ئۆتۆمبیلەکەت هەبێت واتە لە ناو شارەکان خێرایی لە 30 بۆ 50 کیلۆمەترر کاتژمێرێک و نابێت زیاتر بێت، هەروەها بۆ دەرەوەی شارەکان لە 60 کیلۆمەتر یان کەمتر بە گوێرەی بارودۆخی شەقامەکە خێرایی کەم و زیاد دەکەیت.

2- پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئۆتۆمبیلەکەی خۆت و ئوتومبیلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە توانای وەستاندنەوەی ئۆتۆمبیل لە بەفر باریندا کەم دەکات، بۆیە پێویستە ماوەیەکی دیاریکراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیل.

3- ئیشکردنی ڕووناککەرەوە (گڵۆپ)ی نزم و ڕووناککەرەوەی تەم گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە بارینی بەفرو بوونی تەم ڕێژەی بینین کەم دەکاتەوە.

4- دڵنیابوون لەوەی کە ئۆتۆمبیلەکەت کەم و کوڕی نییە، پێویستە بانزینی تەواو لە ئۆتۆمبیلەکەتدا بێت بۆ کاتی پێویست و قەرەباڵغی.

5-بوونی بەتانییەک لە ناو ئۆتۆمبیلەکەت بۆ کاتی پێویست.

6- نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناکاو ئیستۆپ بگرێت بەڵک و بەنەرمی و لەسەرخۆیی.

7- سەردان نەکردنی ناوچە شاخاوییەکان بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی کات.

8- لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکرێت بەلایەنە پەیوەندیدارەکان.

هاتوچۆ 188

پۆلیسی فریاکەوتن 104

فریاگوزاری تەندروستی 122

بەرگری شارستانی 115

 

نھێنی تام و چێژی تەحینی ئامێدی لە ئاشێکی تەمەن 200 ساڵییدا
پێشت نھێنی تام و چێژی تەحینی ئامێدی لە ئاشێکی تەمەن 200 ساڵییدا
نرخی کارەبا بۆ ئەم مانگە دیاری کرا
دواتر نرخی کارەبا بۆ ئەم مانگە دیاری کرا
ەیوەندیدار