نرخی کارەبا بۆ ئەم مانگە دیاری کرا



لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى ستییەکان نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی شوبات دیاریکرد، بەراورد بە مانگی ڕابردوو نرخەکەی دابەزیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد، تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی شوبات دیاریکرد، کە بریتییە لە 254 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ مانگی شوبات بریتییە لە 254 دینار.

ئەمەش لە کاتێکدایە مانگى کانوونى دووەم نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان 270 دینار بوو، ئەوەش واتە نرخى کیلۆواتێک ١٦ دینار دابەزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی جەختی لەوەشکردەوە، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات
پێشت هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: ڕێکارەکانی تاپۆکردن گۆڕانکارییان تێدادەکرێت‌
دواتر سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: ڕێکارەکانی تاپۆکردن گۆڕانکارییان تێدادەکرێت‌
ەیوەندیدار