سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: ڕێکارەکانی تاپۆکردن گۆڕانکارییان تێدادەکرێت‌



سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم سەبارەت بە تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، “ڕێکارەکانی تاپۆکردن گۆڕانکارییان تێدادەکرێت‌ و لەهەفتەی داهاتوەوە جێبەجێدەکرێت”.

محەممەد شوکری, سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ڕایگەیاند، پرۆسەی بە ناوکردن (تاپۆکردن)ی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری هەرێم بەردەوامی هەیە، ئامانجیشمان لەم پرۆسەیە دڵنیاییدانە بە خەڵک لە مامەڵە داراییەکانی کەرتی خانووبەرە.

وتیشی، ئەو پڕۆژانەی 60%ی کارەکانیان تەواوبوە، بە فەرمانی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یەکەکانی نیشتەجێبوونیان تاپۆ دەکرێن.

ئاماژەی بەوەکرد، تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون دڵنیایی زیاتر بۆ هاووڵاتییان دروستدەکات کە سەنەدی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان لە شوقە، خانوو وەردەگرن‌، مامەڵەی گرێبەستەکانیش لە دوای پرۆسەی خاوەنداریەتیکردن لە ژێر چاودێری حکومەت ‌و فەرمانگەی باجدا دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی بۆ ئاسانکردنی مامەڵەکان، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ڕێکاری نوێی پرۆسەی تاپۆکردن‌ و لەهەفتەی داهاتووەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردن.

نرخی کارەبا بۆ ئەم مانگە دیاری کرا
پێشت نرخی کارەبا بۆ ئەم مانگە دیاری کرا
کاریگەری وشکەسەرما و کڕێوە بەفر بەردەوام دەبێت
دواتر کاریگەری وشکەسەرما و کڕێوە بەفر بەردەوام دەبێت
ەیوەندیدار