پەروەردەی سلێمانی دەربارەی پشوو بڕیاری دا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هۆی ئەو بەفر و ڕەشەبایەی پارێزگاکەی گرتووەتەوە، دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی پشوو دەداتە بەڕێوەبەری پەروەردەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، وەک پێشتر دەسەڵات درابووە بەڕێوەبەری پەروەردەکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان، لە هەر پەروەردەیەک ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە لە پێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتە پشوو، لەبەر بوونی بای بەهێزو کڕێوەی بەفر.

ماوەی دوو ڕۆژە ڕەشەبایەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانت گرتووەتەوە و ئەمڕۆش لە سلێمانی لەگەڵ ڕەشەباکەدا بەفر بار و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروست کردووە.

ئەمریکا خستنەخوارەوەی 5 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی لە دەریای سوور ڕاگەیاند
پێشت ئەمریکا خستنەخوارەوەی 5 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی لە دەریای سوور ڕاگەیاند
“شۆفێر هەیە حەوت ملیۆن دینار غەرامەی هێناوە”
دواتر “شۆفێر هەیە حەوت ملیۆن دینار غەرامەی هێناوە”
ەیوەندیدار