ئەمریکا خستنەخوارەوەی 5 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی لە دەریای سوور ڕاگەیاند



ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکەکانی و کەشتییەکی جەنگی هاوپەیمانان پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەریان خستوەتە خوارەوە، کە لە ناوچەکانی سەر بە گروپی حوسییەکانی یەمەنەوە هەڵدرابوون.

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان مەترسییان بۆ سەر کەشتییە بازرگانی و دەریاییەکانی ئەمریکا و کەشتییەکانی هاوپەیمانان لە دەریای سووردا دروستکردووە.

میدیای حوسییەکان لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەدا بڵاویانکردەوە کە هەڵمەتەکانی ئەمریکا و بەریتانیا شوێنەکانی دوورگەی لابوانیان لە پارێزگای حودەیدە کردووەتە ئامانج.

حوسییەکان دوێنێ سێشەممە، ڕایانگەیاند، کە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سووردا، تا دوای ئەوەی ئیسرائیل کۆتایی بە “دەستدرێژیی”ەکانی لە کەرتی غەززە دەهێنێت.

محەممەد عەبدولسەلام، وتەبێژی حوسییەکان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ئەگەر ڕێککەوتنی ئاگربەست بکرێت، هێرشەکان ڕادەگرن، ڕایگەیاندووە، ئەگەر گەمارۆی غەززە کۆتایی پێبێت و ڕێگە بدرێت بە هاتنە ناوەوەی هاوکاری مرۆیی، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکرێتەوە.

مەسرور بارزانی: دەبێت شایستە داراییەکان و بودجە لە ڕێگەی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمەوە بدرێن
پێشت مەسرور بارزانی: دەبێت شایستە داراییەکان و بودجە لە ڕێگەی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمەوە بدرێن
پەروەردەی سلێمانی دەربارەی پشوو بڕیاری دا
دواتر پەروەردەی سلێمانی دەربارەی پشوو بڕیاری دا
ەیوەندیدار