سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی هەولێر دەکات



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوون بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر پەیوەندی بە پارێزگاری هەولێرەوە دەکات و رایسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ هۆکارەکانی ڕوودانی ئاگرەکە بکەن.

ئەمشەو سێشەممە 2/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ هۆکارەکانی ڕوودانی ئاگرەکە بکەن.

لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس و ئاسایش و هاتووچۆ و تەندروستی و شارەوانی کرد بۆ زوو گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵەکانیان لە پێناو کۆنترۆڵکردنە ئاگرەکە و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان.

مەسرور بارزانی ئامادەیی حکومەتیشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان و دەزگاکانی حکومەتیشی ڕاسپارد کە هەرجی پێویست بێت لەمبارەیەوە ئەنجامی بدەن.

ئەمشەو ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٠٠ دوکان سوتان و ٢٠ کەسیش تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

“شۆفێر هەیە حەوت ملیۆن دینار غەرامەی هێناوە”
پێشت “شۆفێر هەیە حەوت ملیۆن دینار غەرامەی هێناوە”
پارێزگاری هەولێر: بەهۆی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر ٢٠ کەس برینداربوون
دواتر پارێزگاری هەولێر: بەهۆی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر ٢٠ کەس برینداربوون
ەیوەندیدار