پارێزگاری هەولێر: بەهۆی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر ٢٠ کەس برینداربوون



پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەی ئەمشەوی بازاڕی لەنگەوە، ٢٠ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون. دەشڵێت، تا ئێستا نازانرێت هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چییە و هەر کەسێکیش کەمتەرخەم بووبێت سزای دەدەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەردانی بازاڕی لەنگەی هەولێر کرد و بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر ٢٠ کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون کە زۆربەیان کارمەندی بەرگری شارستانی بوون و ئێستاش تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان و لیژنەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە پێکهێنراوە و هەر کەسێکیش هۆکاربووبێت بۆ کەوتنەوەی ئاگرەکە سزا دەدرێت.

هەروەها کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێریش رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و تاوەکو ئێستا ناشزانرێت زیانەکانی ئاگرەکە چی بووە.

.ئەمشەو ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە بەهۆیەوە ١٠ کۆڵانی بازاڕەکە سووتاوە و نزیکەی ٣٠٠ دوکانیش سوتان

سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی هەولێر دەکات
پێشت سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی هەولێر دەکات
ئاگرێكی گەورە لە بازاڕێكی هەولێر كەوتەوە
دواتر ئاگرێكی گەورە لە بازاڕێكی هەولێر كەوتەوە
ەیوەندیدار