جیاوازی لە دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دروست دەبێت



ناوەندی توێژینەوەی خۆر لە پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی لە میسر ڕایدەگەیەنێت، 11ی ئادار یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و لای خۆشیەوە، سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی لە سعودیە دەڵێت: “12ی ئادار دەبێتە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی ئەمساڵ”.

ناوەندی توێژینەوەی خۆر لە پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی لە میسر پێشتر بڵاویكردەوە، مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ لە ڕۆژی دوو شەممە ١١ی ئازار دەست پێبکات و ژمارەی ڕۆژانی ڕۆژووگرتنی ئەمساڵ ٣٠ ڕۆژ دەبێت و سەرەتای مانگی شەوال و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕۆژی چوار شەممە ١٠ی نیسان دەبێت.

لای خۆشیەوە، سەنتەری فەلەكناسیی نێودەوڵەتی كە بارەگاكەی لە سعودیەیە، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تەنیا لە هەندێك شوێنی ڕۆژئاوای كیشوەری ئەمەریكا، ڕۆژی 10ی ئادار مانگ دەبینرێت، ئەویش بە تیلیسكۆبی زۆر پێشكەوتوو، ئەگینا لە تەواوی جیهاندا مانگ نابینرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی دوو شەممە 11ی ئادار، بە چاوی ئاسایی لە تەواوی جیهانی ئیسلامیدا مانگ دەبینرێت، ئەمەش واتە ڕۆژی 12ی ئادار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.

سەنتەرەكە داوا دەكات، “ڕۆژی 11ی ئادار، 15 بۆ 25 خولەك پاش ڕۆژئاوابوون، دەتوانن مانگ ببینن. ڕێك لەو ئاراستەیەی خۆر ئاوا دەبێت”.

نرخی گۆشتی سوور دابەزی
پێشت نرخی گۆشتی سوور دابەزی
خەڵك؛ چەند ڕێگایەك بۆ كردنەوەی هەژماری بانكی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
دواتر خەڵك؛ چەند ڕێگایەك بۆ كردنەوەی هەژماری بانكی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار