بارزانی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند



سەرۆکی پارتی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی دژ بە هەرێم ناوبرد و دەڵێت، “هەوڵەکان لە دادگاوە بەرەو بچوککردنەوەی هەرێم دەنرێن.”

مەسعود بارزانی لە دیمانەیەکدا بۆ بۆ رادیۆی مۆنتی کارلۆ ی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەکانی دادگای باڵا دژی هەرێمە و بەو ئامانجەش دەڕوات هەرێم بچوک بکاتەوە،

وتیشی،ئەم دادگایە دادگایەکی فیدڕاڵی نییە، بەڵکو لەسەردەمی پۆل بریمەر لە بەغدا دروستکرا، و بڕیارەکەی ئەم دواییەی دەستووری نییە، پێشێلی مافی هەرێم دەکات بە بچوککردنەوەی هەرێم، دادگای باڵا هەندێک بڕیار لە دەرەوەی دەسەڵاتی ڕێگەپێدراوی خۆی دەدات، و لەوێوە دژ بە هەرێم هانگاو دەنرێت.

دەربارەی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا ، بارزانی ئاماژەی بەوەدا، بەشداریکردنمان لە حکومەتی سودانی بە هاوئاهەنگی و ڕێککەوتن بووە، و لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە بوو، بەڵام کێشە و ئاڵەنگاری زۆری ڕووبەرووبۆتەوە، ئەزموونی دیموکراسیی عێراق هەڕەشەی ناوخۆیی و دەرەکیی لەسەرە،

دەربارەی هێرشەکانی ئێران مەسعود بارزانی وتی، ئێران شکستیهێنا لە وەڵامدانەوەی بەهێزەکان و هێرشکردنە سەر هەولێری وەک بیانوویەک بەکارهێنا بۆ ئەو شکستە،

وتیشی، “بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆکەی داعش هەیە”.

تەواوی چاوپێکەوتنەکە لێرەوە ببینە

لە هەرێمی كوردستان یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان و جەژن ڕاگەیەنرا
پێشت لە هەرێمی كوردستان یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان و جەژن ڕاگەیەنرا
ژیری دەستکرد، کاریزمای نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دواتر ژیری دەستکرد، کاریزمای نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پەیوەندیدار