ژیری دەستکرد، کاریزمای نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست



ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە گۆڕەپانێک بۆ بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆجیای سەربازی، بە هاتنە ناوەوەی سەربازێکی نوێ بۆ بەرەکانی جەنگ کە “ژیری دەستکردە”.

ماڵپەڕی بلومبێرگ لەزاری بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمریکا بۆ دیاریکردنی ئەو ئامانجانەی لەم مانگەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆردومانی کردووە، زیرەکی دەستکردی بەکارهێناوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بلومبێرگ، شوایلەر مۆر، بەرپرسی سەرەکی تەکنەلۆژی لە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاندووە، ئەمریکا لە مانگی شوباتدا زیرەکی دەستکردی بەکارهێناوە بۆ یارمەتیدان لە دۆزینەوەی ئامانج بۆ هێرشە ئاسمانییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

بەکارهێنانی ژیری دەستکرد بۆ ناسینەوە

بەپێی ئاژانسەکە کە ڕوماڵی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئامێرەکان دەتوانن خۆیان فێری ناسینەوەی تەنەکان بکەن، ئەوەش یارمەتیدەر بووە لە دەستنیشانکردنی زیاتر لە ٨٥ ئامانج بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ٢ی شوباتدا.

پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشانە لەلایەن فڕۆکە بۆمبڕێژکراوەکان و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە لە دژی ٧ دامەزراوە لە عێراق و سوریا ئەنجامدراون.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بلومبێرگ، شوایلەر مۆر وتی: ئێمە زیرەکی دەستکردمان بەکاردەهێنا بۆ دەستنیشانکردنی ئەو شوێنانەی کە لەوانەیە هەڕەشەیان تێدا هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەدڵنیاییەوە لەماوەی ٦٠ بۆ ٩٠ ڕۆژی ڕابردوودا دەرفەتی ئامانجگرتنی زیاترمان هەبووە، وتیشی، لە ئێستادا ئەمریکا بەدوای “ژمارەیەکی زۆر” مووشەکهاوێژی هێزەکانی دوژمن لە ناوچەکەدا دەگەڕێت.

سوپای ئەمریکا پێشتر دانی بەوەداناوە کە ئەلگۆریتمەکانی کۆمپیوتەر بۆ مەبەستی هەواڵگری بەکارهێناوە، و ئەم لێدوانانەی مۆر ئەو وتانەی پشتڕاستکردەوە، کە سوپای ئەمریکا تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنێت بۆ دەستنیشانکردنی ئامانجەکانی،

هێرشەکانی ئەمەریکا کە پنتاگۆن ڕایگەیاندووە کە مووشەک و تۆپباران و کۆگاکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ناوەندەکانی ئۆپەراسیۆنی میلیشیاکان لەنێوان ئامانجەکانی دیکەدا تێکشکاندووە، بەشێک بووە لە وەڵامدانەوەی ئیدارەی جۆ بایدن، بۆ کوژرانی سێ کارمەندی سەربازی ئەمریکا لە هێرشێکدا لە مانگی یەکدا، کە کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکالە ئوردن.

مۆر وتی سیستەمەکانی AI هەروەها یارمەتی ناسینەوەی مووشەکهاوێژەکانی یەمەن و کەشتییەکانی ناو دەریای سووریشیان داوە،

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەرگیز ئۆپەراسیۆنێک نییە کە تەنها بە ژیری دەستکرد کاربکات و بگاتە ئەنجامێک و دواتر بچێتە هەنگاوی داهاتوو، هەموو هەنگاوێک کە AIی تێدایە لە کۆتاییدا پێویستی بە چاودێری مرۆڤ هەیە.”

بارزانی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
پێشت بارزانی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
ڕێواز فایەق: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بە دڵی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بوو
دواتر ڕێواز فایەق: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بە دڵی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بوو
ەیوەندیدار