هۆكاری ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەكەی سلێمانی ڕادەگەیەنرێت



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاگر لە باڵەخانەیەك لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە گەڕەكی گۆیژەی سلێمانی كەوتەوە و وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی دەڵێت: ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراوە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگری بینا بازرگانییەکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کۆنتڕۆڵ کرا.

ڕاشیگەیاند، گومان دەکەین ئاگرەکە بەهۆی گڕگرتنی تانکییەک و ئایزۆگامی بینا بازرگانییەکە دروست بووبێت و لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکەین.

وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی وتیشی، “ئاگرەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام بەشێک لە بیناکە زیانی بەرکەوتووە”.

وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیكردنەوە و پشووی خوێندكاران بڕیاریدا
پێشت وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیكردنەوە و پشووی خوێندكاران بڕیاریدا
نرخی مریشك گەیشتە 4 هەزار دینار
دواتر نرخی مریشك گەیشتە 4 هەزار دینار
ەیوەندیدار