لەمڕۆوە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە 18 شوێنی دیکە کەوتنە کار



کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە 18 شوێنی ڕێگەی هەولێر-دهۆک دانران و دوای تاقیکردنەوەیان بۆ ماوەی هەفتەیەک، سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لەمڕۆوە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگای هەولێر- دهۆک بۆ تاقیکردنەوە دەکەونە کار.

کامێراکان لە 18 شوێنی بەرامبەر گوندی گەزنە تاوەکو پردی چەمە، جێگیرکراون و لەمڕۆو تاوەکو کاتژمێر 12ی شەوی 4ی 3ی 2024 بە شێوەی تاقیکردنەوە کار دەکەن و لە دوای ئەو ڕێکەوتەوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

هاتووچۆی هەولێر ڕاشیگەیاند، بەرزترین خێرایی ڕێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچووکەکان 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا  و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

موسڵمانان بە خورمای ئیسرائیلی بەربانگ دەکەنەوە؟
پێشت موسڵمانان بە خورمای ئیسرائیلی بەربانگ دەکەنەوە؟
توركیا ڕەتیكردووەتەوە نەوتی هەرێم بەبێ‌ رەزامەندی بەغدا هەناردەبكرێت
دواتر توركیا ڕەتیكردووەتەوە نەوتی هەرێم بەبێ‌ رەزامەندی بەغدا هەناردەبكرێت
ەیوەندیدار