بایدن کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لە غەززە ئاشکرا کرد



سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی دا بەوەی هەفتەی داهاتوو ئاگربەست لە کەرتی غەززە ڕادەگەیەندرێت، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی نزیکەی چوار مانگ دێت بەسەر ئەو هێرشەی کە ئیسرائیل بۆ سەر حەماس دەستیپێکردووە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی سەردانێکی بۆ نیویۆرک ڕایگەیاند، ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەییمان پێم دەڵێن نزیکین لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، بەڵام هێشتا کارەکانمان کۆتاییان نەهاتووە.

بایدن وتیشی: “ئومێدەوارم تا دووشەممەی داهاتوو ئاگربەست ڕابگەیەندرێت”.

هەریەک لە قەتەر و میسر و ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی تا مانگی ڕەمەزان ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕابگەیەندرێت.

سەرچاوەیەکیش لە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەسەر سێ خاڵ دەکرێن، یەکەمیان  ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی شەش هەفتە، دووەمیش پەیوەستە بە ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی لای حەماس و فەڵەستینییە زیندانیکراوەکانی لای ئیسرائیل، خاڵی سێیەمیش ئەوەیە کە بڕێکی زۆر هاوکاری مرۆیی داخڵی غەززە بکرێت.

لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل جەخت لە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان دەکاتەوە و ڕاشیگەیاند، ئاگربەست بە مانای کۆتاییهاتنی جەنگەکە نایەت.

جەنگەکەی ئەمدواییە کاتێک سەریهەڵدا کە بزووتنەوەی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023دا، هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر باشووری ئیسرائیل و بە هۆیەوە هەزار و 160 ئیسرائیلی کوژران کە زۆربەیان مەدەنی بوون.

لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد و تا ئێستا نزیکەی 30 هەزار کەس کوژراون و دەیان هەزاری دیکەش بریندار بوون.

ئەپی Truecaller تایبەتمەندییەکی نوێی خستە بازاڕەوە
پێشت ئەپی Truecaller تایبەتمەندییەکی نوێی خستە بازاڕەوە
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سوریا یەک ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت
دواتر قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و سوریا یەک ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت
ەیوەندیدار