ئەپی Truecaller تایبەتمەندییەکی نوێی خستە بازاڕەوە



کۆمپانیای Truecaller کە بەرنامەی ناسینەوەی پەیوەندیکەرە، دوو تایبەتمەندی نوێی بۆ تۆمارکردنی پەیوەندییەکان و گۆڕینی بۆ دەقی نووسراو بۆ بەشداربووانی بەرنامەکە لە هیندستان ڕاگەیاند.

تایبەتمەندییە نوێیەکان بۆ بەشداربووانی پلانی Truecaller Premium بە پارە لەسەر ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەست دەبن، لەگەڵ پشتگیریکردن بە زمانی ئینگلیزی و هیندی.

کۆمپانیای پەرەپێدانی ئەپلیکەیشنەکە لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوودا تایبەتمەندی تۆمارکردنی پەیوەندی بە بەشداربووانی ئەمەریکا ناساندبوو، جیاوازییەکی ڕوونیشیان هەبوو کە بریتییە لە بوونی دەنگێک لە سەرەتای تۆمارکردنەکەدا، ئەو دەنگەش لە ئەپڵیکەیشنەکەدا لە ناوخۆی هیندستان بوونی نییە، بەهۆی جیاوازی لە ڕێکخستنی یاساکانی نێوان وڵاتان.

لە ئەندرۆیددا بەکارهێنەران دەتوانن پەیوەندییەکان ڕاستەوخۆ لە ڕووکاری پەیوەندیکەرەوە “واتە ئەو کەسەی کە پەیوەندی دەکات” لە ئەپەکەدا تۆمار بکەن،

سەبارەت بە سیستەمی ئای ئۆ ئێس لە ئایفۆنەکاندا، پرۆسەی تۆمارکردنی پەیوەندییەکان تا ڕادەیەک ئاڵۆز دەبێت، بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە سەپێنراوە، بەکارهێنەران دەبێت دوای دەستپێکردنی پەیوەندییەکە بچنە بەرنامەی Truecaller و لە تابی گەڕانەکەدا کلیک لەسەر بژاردەی “Record Call” بکەن، بەجۆرێک بەرنامەکە هێڵێکی تری تۆمارکردن دەکاتەوە، دوای ئەوە دەبێت دوو پەیوەندییەکە بە دەست تێکەڵبکرێن بۆئەوەی تۆمار بکرێن.

کاتێک پەیوەندییەکە کۆتایی دێت بەرنامەکە پرۆسێسی دەنگەکە دەکات و ئاگادارکردنەوەیەک دەنێرێت کاتێک وەشانی دەقی تۆمارەکە ئامادە دەبێت، لە ئای ئۆ ئێسدا تۆمارەکان لە ئایفۆنەکاندا هەڵدەگیرێن لەگەڵ بژاردەی هەڵگرتنیان لە ئەکاونتی ئایکلاود.

بەرنامەی Truecaller بنکەیەکی بەناوبانگی هەیە کە بە زیاتر لە ٣٧٠ ملیۆن بەکارهێنەر مەزەندە دەکرێت، کە ٧٠٪یان تەنها لە هیندستانن، هاوکات وابڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەو تایبەتمەندییە نوێیانە لە وڵاتانی زیاتردا بەردەست بن.

کەشناسی: پلەی گەرما لە چەند ناوچەیەک لە ژێر سفردایە
پێشت کەشناسی: پلەی گەرما لە چەند ناوچەیەک لە ژێر سفردایە
بایدن کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لە غەززە ئاشکرا کرد
دواتر بایدن کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لە غەززە ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار